فه‌ره‌نسا هێز ره‌وانه‌ى منبج ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێل ماكرۆن، به‌ڵێنى به فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده دا، هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى منبج بكات و رێگه له چوونى سووپاى توركيا بۆ منبج بگرێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (فرانس پرێس)، بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا دوێنێ پێنجشه‌ممه پێشوازيكردووه له شاندێكى نوێنه‌رانى كورد و عه‌ره‌ب.
كۆشكى ئيليزێ له‌و باره‌يه‌وه، رايگه‌ياند، ماكرۆن پێشنيازى نێوه‌ندگيرى نێوان توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)ى كردووه.
هه‌ر به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا، ماكرۆن، پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌قامگيرى له باكوورى سووريا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى فه‌ره‌نسا دواى ئه‌وه دێت، كه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى له 18ى ئازار/ مارسى 2018، دواى 58 رۆژ له به‌رگرى هێزه كوردييه‌كان، توانيان شارى عه‌فرين داگيربكه‌ن و به‌و هۆيه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى ده‌ربه‌ده‌ر بوون و شاره‌كه‌ش رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى تاڵانكارى و وێرانكردن بوويه‌وه.
هاوكات، شه‌وى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له وتارێكدا رايگه‌ياند، له سووريا ده‌كشێينه‌وه و با وڵاته‌كانى ديكه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ