توركیا: فه‌ره‌نسا ده‌بێته ئامانجمان
K24 - هه‌ولێر:
به‌كر بۆزداخ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ پاراستنی سه‌قامگیری "باكووری سووریا" داویه‌تی، كه كورد كۆنتڕۆڵی كردووه، ده‌كه‌وێته قاڵبی هاوكاریكردنی "تیرۆریستان".
به‌كر بۆزداخ راشیگه‌یاند، هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا وا ده‌كات، پاریس به ئاراسته‌ی پێكدادان له‌گه‌ڵ توركیادا ببات.
بۆزداخ له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له دژی توركیا، هاوشێوه‌ی تیرۆریستان ده‌بنه ئامانج".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هیوادارین فه‌ره‌نسا هیچ هه‌نگاوێكی نالۆژیكی له‌وجۆره نه‌گرێته‌به‌ر".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیمنوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كردووه له‌و باره‌یه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای كوردستان "باكووری سووریا"، دوای لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هات، كه تێیدا نیازی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه.
توركیا به بیانووی پاراستنی سنووره‌كانی، له رۆژی 20ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"ی بۆ سه‌رعه‌فرین ده‌ستپێكرد و دوای 58 رۆژ ناوچه‌كه‌ی داگیركرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێز بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌كات، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌دایه له "باكووری سووریا".
تا ئێستاش ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی كرده‌یی دژی توركیا وه‌رنه‌گرتووه، به‌و پێیه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده" هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی واشنتنه له شه‌ڕی دژی داعش و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"ش، هێزێكی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه.
ا. م