كاندیده‌كان به دابه‌شكردنی په‌تاته و جلی زستانه هه‌وڵی كڕینی ده‌نگی هاووڵاتیان ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پێچەوانەی سەرجەم پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكانی ھەڵبژاردن، بەشێك لە لایەن و كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق ھەموو سنوورەكانی پڕوپاگندەی ھەڵبژاردنەكانیان بەزاندووە. ئەوان ھەژاری خەڵك بۆ مەرامی سیاسی و سەركەوتن لە ھەڵبژاردنەكان لە رێگەی كڕینی كارتەكانی دەنگدان و پێدانی دیاری دەقۆزنەوە.
سەیر و سەمەرەی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ھێندە زۆرن لە ژمار نایەن، لە پەتاتە دابەشكردن و پێدانی جلی زستانە لەم كاتەی نزیكبوونەوەی وەرزی گەرما و قیرتاوكردنی شەقامێك لەلایەن كاندیدەكانەوە كە كاری شارەوانییە، یان دابەشكردنی جل وبەرگی وەرزشی چینی ھەرزان و داوەتكردن بۆ ژەمە خواردنەكان و كڕینی شعر و دروشم و ھۆنراوە و كڕینی لایك لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ھەژمار و پەیجەكانیان و چەندین شتی دیكەی جێگەی سەرسوڕمان.
بەھا ئەعرەجی كە پێشتر لەلایەن موقتەدا سەدرە بە ھۆی گەندەڵی دوورخراوەتەوە و ئێستا دەیەوێت لە رێگەی پەتاتە دابەشكردنەوە بێتەوە نێو كایەی دەسه‌ڵات و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ كۆبكاته‌وه په‌تاه به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌ش ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌ژاره‌ییه‌ی به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كانه‌وه به‌رۆكی خةڵكی گرتووه، بقۆزێته‌وه‌و خۆی پیبگه‌یه‌نێته‌وه سه‌ر كورسی.
ھاووڵاتیانش وەك خۆیان دەڵێن، بێزابوون لە درۆی بەرپرسان و چیتر بڕوایان پێناكەن.
كرێكارێكیش لیستێكی به‌ده‌سته‌وه گرتووه‌و ده‌ڵێت: "كاندیده‌كان ده‌یانه‌وێت به‌مشێوه‌یه ده‌نگی خه‌ڵك بكڕن و ئه‌و لیسته‌یان دابه‌شكردووه‌و ده‌ڵێن: "ده‌نگمان بده‌نێ هه‌ر نه‌فه‌رێك بڕی 100 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌ده‌ینێ"
ھاووڵاتی عێراقیش له بەغدا ده‌ڵێت: "نیوەی ئەم شارە بەشداری ھەڵبژاردن ناكات، دەزانی بۆ؟ چونكە دیسان دێنەوە درۆمان لەگەڵ دەكەن ".
پێچەوانەی سەرجەم پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكانی ھەڵبژاردن، بەشێك لە لایەن و كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق ھەموو سنوورەكانی پڕوپاگه‌ندەی ھەڵبژاردنەكانیان بەزاندووە. ئەوان ھەژاری خەڵك بۆ مەرامی سیاسی و سەركەوتن لە ھەڵبژاردنەكان لە رێگەی كڕینی كارتەكانی دەنگدان و پێدانی دیاری دەقۆزنەوە.
وەك قەحتان جبوری وتەبێژی ھاوپەیمانی سائرون كە لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە پشتیوانی لێدەكرێت دەڵێت، پارەی و داھاتی سیاسی لای زۆرینەی كوتلە و پارتە گەورەكان ھەیە، كە دەستیان بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا گرتووە، كە لەساڵی 2003 وە ئەم پارەیە بۆ مەرام و بانگەشەی ھەڵبژاردن بەكاریدەھێنن.