دلۆڤان ئیدریس بارزانی كۆچی دوایی كرد
K24 - ھەولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/4/2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌واڵی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی به فه‌رمی راگه‌یاندووه‌و له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "بە داخێكی زۆرەوە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2ـی 4ـی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی كوڕی ڕەحمەتی ئیدریس بارزانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد و چووە بەر دلۆڤانیی پەروەردگاری مەزن. لە كاتێكدا كە ئەو هەواڵە خەمناكە ڕادەگەیێنم، لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت".
دلۆڤان ئیدریس بارزانی له دایكبووی ساڵی 1966ـه و له ناوچه‌ی بارزان له دایكبووه. هیچ پۆست و به‌رپرسیارێتییه‌كی فه‌رمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌و له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كردووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2ـی 4ـی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی كوڕی ڕەحمەتی ئیدریس بارزانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد و چووە بەر دلۆڤانیی پەروەردگاری مەزن. لە كاتێكدا كە ئەو هەواڵە خەمناكە ڕادەگەیێنم، لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی2ـی 4ـی 2018