"جه‌یشی ئیسلام" شاری دوما چۆڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی "جه‌یشی ئیسلام" شاری دومایان له غو‌ته‌ی رۆژهه‌ڵات چۆڵكرد و به‌ره‌و خاڵی پشكنینی ده‌روازه‌ی وافیدین رۆیشتوون و كاروانه‌كه‌یان زیاتر له 50 پاسی گه‌وره ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان 10 پاسی گه‌وره وه‌ك كاروانی یه‌كه‌م نزیكه‌ی 500 چه‌كداری "جه‌یشی ئیسلام" و خیزانه‌كانیانی گواستووه‌ته‌وه و له دوماوه ده‌رچوون و به‌ره‌و خاڵی گردبوونه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی پردی به‌غداد له‌سه‌ر رێگای ئۆتۆسترادی نێوده‌وڵه‌تی رۆیشتوون و له‌وێشه‌وه ده‌چنه جه‌رابلوس له باكووری سووریا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه‌نالی رووسیالیه‌وم، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌وڵیانداوه ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراوی سوپای سوریا له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، ئێستا وردبینی له لیستی ناوی چه‌كداره‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و كاره بگیرێت و به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌یان بپارێزن و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان راده‌ستی حكومه‌تی سووریا بكرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها "جه‌یشی ئیسلام" له‌سه‌ر حكومه‌تی سووریای سه‌پاندووه تا ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراویان ئازاد بكرێن، دوای ئه‌وه‌ی كاروانی یه‌كه‌می هێزه‌كه‌یان شاره‌كه جێده‌هێڵێت. هه‌روه‌ها له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شدراوه ده‌بێت چه‌كداره‌كان سه‌رجه‌م چه‌كه قورسه‌كان و ئه‌و سه‌ربازه ده‌ستگیركراوانه‌ی رژێمی سووریا بده‌نه‌وه ده‌ست حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د و جگه له سه‌ربازه‌كان ژماره‌یان به هاووڵاتی سڤیل و فه‌رمانبه‌ره‌كانه‌وه هه‌زاران كه‌س ده‌بن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ریپۆرته‌ره‌كه‌ی رووسیالیه‌وم ده‌یڵێت".
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی "جه‌یشی ئیسلام" و سه‌ركرده‌كانیان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه شاره‌كه جێبهێڵن و چه‌ك دابنێن، له كاتێكدا سوپای سووریا مۆڵه‌تی پیداوون له به‌یانی ئه‌مرۆوه ده‌بێت له‌و ناوچه‌یه بچنه ده‌ره‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، جێبه‌جێكردنی ریككه‌وتنه‌كه به چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت، سه‌ره‌تا ده‌رچوونی چه‌كدارانی "جه‌یشی ئیسلام" و خێزانه‌كانیان، پاشان ده‌ستگیركراو و رفێنراوه‌كان كه لای "جه‌یشی ئیسلام"ـن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته پۆلیسی سه‌ربازی رووسی ده‌چنه ناوه‌وه‌و دواتر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرنه‌وه‌و ده‌ست به راده‌ستكردنی چه‌كه قورسه‌كان و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان ده‌كرێت.