ئه‌ردوغان هه‌ره‌شه‌ی هێرش كردنه سه‌ر شنگال له عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداری ده‌داته به‌غدا و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێك له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" نه‌نێت، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له شنگال ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌ردوغان رووی قسه‌كانی له به‌غدا كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌توانن رووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ببنه‌وه، ئه‌وا بیكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناتوانن، ئه‌وا ئێمه دێینه شنگال و به‌ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆمان رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.. ئێمه مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك وه‌رناگرین، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م كاره له‌پێناو هیچ كه‌سێكیش ناكه‌ین".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 80 قوتابخانه و 59 هۆڵی وه‌رزشی له شاری ئیسته‌نبوڵ هاتوون و دووپاتی كرده‌وه: "له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونه‌وه تائێستا، توانیومانه نزیكه‌ی 4 هه‌زار تیرۆرست له‌ناو ببه‌ین، پێشتریش گوتوومانه، له‌وانه‌یه له‌ناكاو هێرش بكه‌ین، ئه‌وه‌تا كردمان.. چاومان به سه‌ربازه‌كانمان له سنوور كه‌وتووه، هه‌موویان به‌ته‌واوی بیر و باوه‌ڕه‌وه پشتگیری له‌و كاره‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌پێناو پێكاندنی ئامانجی نوێ".
پێشتریش ئه‌ردوغان رایگه‌یاندبوو: "ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه، بۆ وه‌ده‌رنانی شه‌ڕڤانانی كورد له‌ناوچه‌كانی كۆبانێ، گرێ سپی و حه‌سه‌كه تا سنووری نێوان عێراق و سووریا و، هێزه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر كاتێك كه بچنه ناو شنگالیش".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هێزه‌كانی سوپای توركیا ده‌چنه ناو شنگال، بۆئه‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد له‌و ناوچه‌یه بنبڕ بكه‌ن و چالاكییه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری عێراق بوه‌ستێنێت".
ئه‌ردوغان به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بكات گوتی: "به‌لای ئێمه‌وه شنگالیش وه‌ك قه‌ندیل وایه و به‌رده‌وام ده‌بین تا له تیرۆرستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ركاتێك بمانه‌وێت ده‌توانین بچینه ئه‌و شنگال و پرس به هیچ كه‌سێكیش ناكه‌ین".
H.B