وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاوخه‌می خۆی به نێچیرڤان بارزانی ده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له پرسه‌نامه‌كه‌دا، هاوخه‌می خۆی ئه‌و بۆ ئه‌و كۆسته ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوخەمیی خۆم بە ئێوە و کەسو‌کاری خوالێخۆشبوو و هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنم.
دلۆڤان بارزانی، برازای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 2ی نیسان له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش، یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی له پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چوو و تا رۆژی پێنجشه‌ممه، 5ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران:
"بەڕێز نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی بەڕێزی هەرێمی کوردستانی عێراق
هەواڵی کۆچی دوایی لە ناکاوی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو دلۆڤان بارزانی بوو بە مایەی خه‌مباریمان، بە بۆنەی ئەم کۆستەوە، هاوخەمیی خۆم بە ئێوە و کەسو‌کاری خوالێخۆشبوو و هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنم و داوای رەحمەت بۆ خوالێشبوو و سەبر و پاداشی چاکەش، بۆ ئێوە دەکەم.
محمەد جواد زەریف
وەزیری درەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران"