كڵۆپ: ده‌مه‌وێت سبه‌ی گواردیۆلا تووشی ناخۆشترین شكست بكه‌م
یۆرگن كڵوپ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه گواردیۆلا رووبه‌ڕووی شكستێكی قورس بكاته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 3 نیسانی 2018، له پرێس كۆنفرانسێكدا یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه و گوتی: ئاده‌م لالانا هیوایه‌كی كه‌می بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌یه و ره‌نگه جارێكی دیكه به‌شداری هیچ یارییه‌كی ئه‌م وه‌رزه نه‌كات، ئێستا كاتێكی گونجاو نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌له له هیچ شتێك بكه‌ین، به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی له پرێمه‌رلیگ باشترین یاریمان كرد، پێویسته هه‌مان ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین، یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر مان سیتی یارییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر یه‌كێك له باشترین یانه‌ی ئه‌وروپا یاری بكه‌ین و ده‌توانین جارێكی دیكه ببه‌ینه‌وه و هه‌نگاوی دیكه بهاوێژین ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌ركمان سه‌خته.
راسته پێشتر نه‌متوانیوه له گواردیۆلا ببه‌مه‌وه ئه‌و تۆمارانه بۆ ئێستا گرنگ نین، من و گواردیۆلاش گرنگی به‌و ئامارانه ناده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانم تووشی خراپترین شكستی بكه‌م شتێكی زۆر نایاب خۆش ده‌بێت.
به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول چی ده‌ڵێت؟
ئاندری رۆبێرتسۆن به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: یاریكردنی مانچێسته‌ر سیتی چێژت پێده‌به‌خشێت، وه‌كو به‌رگریكارێك ده‌بێت بزانم چۆن یاری ده‌كه‌ن، ئه‌وان به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌ن، هیوادارم له یاریكردن رایان بگرین و رێگه نه‌ده‌ین به ئاره‌زووی خۆیان یاریی بكه‌ن.
رۆبێرتسۆن ده‌شڵێت: سیتی ئێستا یه‌كێكه له باشترین یانه‌كانی جیهان، به‌ڵام ئێمه و ئه‌وانیش به شایسته‌یی له چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه قۆناخه‌كانی داهاتوو.
بڕیاره سبه‌ی له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ و له یاریگه‌ی ئانفیڵد یانەی لیڤەرپول و مانچێستەر سیتی یەکەم تاقیکردنەوەیان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ بەرامبەری یەکتری ئەنجام دەدەن، ستیزن کە باشترین هێڵی هێرشبردنی لە پرێمەرلیگ هەیە، رووبەرووی دووەم باشترین هێلی هێرشبردن دەبنەو.