رووحانى: پێويسته عه‌فرين راده‌ستى سووريا بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى، رايگه‌ياند، پێويسته توركيا عه‌فرين راده‌ستى سوپاى سووريا بكاته‌وه.
له ميانه‌ى وته‌يه‌كدا، كه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى سه‌رۆكى رووسيا و توركيا و ئێران پێشكه‌شيكرد، حه‌سه‌ن رووحانى گوتى: "رووداوه‌كانى عه‌فرين سوودبه‌خش نابن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى رێز له يه‌كپارچه‌يى و سه‌روه‌رى خاكى سووريا بگيرێت. پێويسته سوپاى سووريا كۆنترۆڵى ئه‌و ناوچه‌يه بكاته‌وه".
رووحانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، "هێزه بيانييه‌كان هه‌وڵى دابه‌شكردنى سووريا ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش بابه‌تێكى ره‌تكراوه‌يه و قبوڵ ناكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "بوون و مانه‌وه‌ى هێزه بيانييه‌كان له‌سه‌ر خاكى سووريا، به بێ ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى سووريا ياسايانه نييه و پێويسته كۆتايى پێ بهێنرێت".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران گوتى: "ئه‌و قه‌يرانه له رێى سه‌ربازيى و سه‌پاندنى چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه، چاره‌سه‌ر ناكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ته‌نيا خه‌ڵكى سووريا مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه له رێى هه‌ڵبژاردنێكى ديموكراتيانه‌وه بڕيار له چاره‌نووسى خۆى بدات".
سوپاى توركيا، رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و دواى 58 رۆژ له به‌ره‌نگارى هێزى يه‌كينه كوردييه‌كان، توانى شاره‌كه داگير بكات.
ئ.ر