يه‌ڵدرم: سازش له باره‌ى چۆڵكردنى منبج و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى فورات ناكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هيچ سازشێك له‌سه‌ر چۆڵكردنى منبج و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى فورات له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه ناكات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى ئه‌نقه‌ره به‌ر له‌وه‌ى رووبكاته مه‌نگۆليا ئه‌نجاميدا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم گوتى: "ئه‌مريكا هاته منبج و له ئێستاشدا فه‌ره‌نسا هاتووه، ره‌نگه وڵاتى ديكه‌ش بێن. به‌ڵام پرسيار ده‌كه‌ين، ئه‌و خاكه بۆ كێيه؟ سه‌دا 90ى منبج عه‌ره‌به، به‌ڵام به‌داخه‌وه مامه‌ڵه‌ى كۆيله‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌رده‌كرێن".
گوتيشى: "توركيا داواده‌كات خه‌ڵكى منبج له‌سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان بژين و ئاواره نه‌بن. چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى تيرۆر كه له‌سه‌ريانه كۆتايى پێ بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى كۆتاييان پێ نه‌هاتووه".
منبج، له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه)دايه و هێزى ئه‌مريكى و فه‌ره‌نسى تێدا نيشته‌جێ بوون.
توركيا چه‌ندينجار داواى له ئه‌مريكا كردووه، هێزه‌كانى له منبج بكێشێته‌وه و رێگه بدات سوپاى توركيا ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له دژى هێزى كورديى له شاره‌كه ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر