رژێمی سووریا شاری دومای كيمياييباران كرد
K24 - ههولێر:
چالاکوانان رایانگەیاند هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا بە گازی ژەهراوی شاری دومایان لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات بۆردوومانکردووە کە لەژێر دەستی چەکدارانی جەیشولئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە.
چالاكوانانی مافهكانی مرۆڤ له سووریا، ئاماژەیان بەوەشکرد کە بەهۆی هێرشەکە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەزار کەسی دیکەش دووچاری تەنگە نەفەسی هاتوون.
لە یەکەم کاردانەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە رووسیا کردووە دەست بەجێ پاڵپشتییەکانی بۆ رژێمی بەشار ئەسەد رابگرێت و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە وەڵامێکی دەستبەجێی هەبێت ئەگەر هاتوو سەلمێندرا کە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر.
به گوێرهی میدیا عهرهبییهكانیش، ژمارهی قوربانییانی ئهو هێرشه كیمیاییه بهرزبووهتهوه و ژمارهی كوژراوان گهیشتووهته 150 كهس.
پێشتریش رژێمی سووریا، گازی سارینی له هێرشێكدا بۆ سهر ناوچهی خان شیخۆنی پارێزگای ئیدلب بهكارهێناوه.
ا. م