ئه‌مه‌ریكا سووریا جێناهێڵێ و بنكه سه‌ربازییه‌كانی زیاتر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بنكه و خاڵی سه‌ربازی زیاتر له سووریا داده‌مه‌زرێنن و بوونی خۆیان له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه نوێیانه‌ش، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ماوه‌یه‌كی زیاتر له سووریا ده‌مێننه‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، هێزێكی كه‌می سه‌ربازی كه 50 یه‌كه بوون له ساڵی 2015 له سووریا بڵاویكردنه‌وه، به‌ڵام گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها وێنه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و هێزانه‌ی بینیوه كه سه‌ربازه‌كان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانه‌وه دانیشتوون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، كۆشكی سپی و پنتاگۆن جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، شه‌ڕ له دژی داعش له سووریا له پاڵ هاوپه‌یمانه كورد و عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن و شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان له ئاسمانه نه‌ك زه‌وی، ئه‌و گرووپه بچووكه زه‌مینیانه‌ش ته‌نها له رێگه‌ی راوێژ و ئامۆگارییه‌وه هاوكاری ده‌كرێن.
تێڕوانینی پنتاگۆن به‌سه‌ر تره‌مپدا سه‌رده‌كه‌وێت
به تێپه‌ڕبونی كات، ژماره‌ی هێزه زه‌مینییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیادیكرد، ئێستاش نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سووریا هه‌ن، له كاتێكدا كه هێشتا چه‌ند شوێنێكی بچووكی ره‌ققه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی تێدا ماوه، دۆناڵد تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌نیازن سه‌ربازه‌كانییان له سووریا بكشێننه‌وه.
تره‌مپ له رۆژی 3ی نیسان/ ئه‌پریل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی به‌ڵتیك، گوتی: "ده‌مانه‌وێ له سووریا ده‌ربچین، ده‌مه‌وێت هێزه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمان و ئێستا كاتی هاتووه، ئێمه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش زۆر سه‌ركه‌وتوو بووین".
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ، له‌گه‌ڵ پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) یه‌كناگرێته‌وه و ته‌واو دژ یه‌كن، به‌و پێیه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌سه‌ر زاری جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تره‌مپ گوێ به تێڕوانینه‌كانی پنتاگۆن ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان بڵاوبكاته‌وه، ئه‌وه روونادات، تا ئه‌و كاته‌ی داعش له سووریا له ریشه‌وه ده‌رنه‌هێندرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یام و لێدوانه پێچه‌وانانه، وێنه‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ناو خاكی سووریا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له شاری منبج سه‌رقاڵی بنیاتنانی بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌ن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و تاوه‌ری چاودێریی و ئاڵای گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه له‌سه‌ر خاڵه‌كانی چاودێری ده‌شه‌كێێته‌وه، ده‌رده‌كه‌ون.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێسی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره له نزیك هێڵی سنووری سووریا و توركیا "رۆژئاوای كوردستان"، بنیات ده‌نێت و چیدیكه نابێته رێڕه‌وێك بۆ چه‌كدارانی داعش، به‌ڵكو بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی ژێر هه‌ژموونی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیا پاڵپشتییان ده‌كات, كه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشێكی نوێ ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر منبج، بۆ كۆتاییهێنان به هێزه كوردییه‌كان، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن.
ئێستا ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی داعش بكات و ببێته هێزێكی سه‌ره‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه توركییه‌كان و راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانییان. به‌ڵام تۆڕی خاڵه‌كانی جێگیربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان روون نییه، سه‌ربازه‌كان به‌و شێوه‌یه سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه نییه كه پێویسته به گرووپی بچووك بچووكی هێزی تایبه‌ت بیكه‌ن، به‌ڵام جێگه و پێگه‌كانیان به روونی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه ده‌ڵێن: "كاتێكی زیاتر لێره ده‌مێنینه‌وه".