رۆژنامهنووسێك له بارهی كڕین و فرۆشتن به یارییهكان هۆشداریی دهدات
"دیسان بەزمەكەیە"
ئهمهی سهرهوه ناونیشانی وتارێكی رۆژنامهنووس (مهسعوود حهسهن)ـه كه پێش كۆتایی هاتنی یارییه یهكلاكهرهوهكانی ئهم وهرزه هۆشداریی دهداته فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و له ئهگهری كڕین و فرۆشتن به یارییهكان ئاگاداری ههموولایهك دهكاتهوه و مهترسییهكان و چۆنیهتی رێككهوتنه ژێربهژێرهكان شرۆڤه دهكات.
"یەك هەفتە ماوە بۆ كۆتایی هاتنی قۆناغی گرووپەكانی خولی تۆپی پێی یانە پلەیەكەكانی كوردستان، چارەنووسی هەندێ یانە بۆ گەیشتن بە قۆناخی چوار گۆشەی زێڕین و هەروەها چارەنووسی هەندێ یانە بۆ مانەوە لە ریزی یانە پلەیەكەكان لەسەر یەك یاری ماوە، لەم ساتە هەستیارەدا دەنگۆی كڕین و فرۆشتنی یارییەكان هەیە، ئەم حاڵەتە ژێر بەژێر و ناڕاستەوخۆ هەستی پێكراوە، ڕاستە ناتواندرێت بەری لێبگیرێت و بنەبڕ بكرێ، چونكە لە خولە مەزنەكانی ئەورووپاش ئەو حاڵەتە هەیە، بەڵام دەكرێ لەو یارییانەی پێشوەختە گومانی كڕین و فرۆشتنی لێ دەكرێت ڕێوشوێنی ووردی بۆ بكرێت و چاوی لەسەر بێت، بۆ نموونە تا دواین خولەك ناوی دەستەی ناوبژیوانان ئاشكرا نەكرێت، قەدەغەكردن و نەبردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ نێو یاریگا، بەرێوەچوونی یارییەكان لەیەك كاتژمێری دیاری كراو، پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون و چاودێری كردنی یارییەكان.
فرۆشتنی یاری، ئەوپەڕی بێ ڕەوشتی و بێ ویژدانییە، هیچی كەمتر نییە لەوانەی خاك و نیشتمان دەفرۆشن، ڕٍووی تكام دەكەمە یاریزانی یانەكان كە بەهیچ شێوەیەك بۆ ئافەرینێك یان پارەیەكی ڕەمزی نەچنە ژێر باری فەرمانی یانەكانییان، چونكە دڵنیا بن ئەو پارەیە حەرامە، هەروەها رابردوو و كاروانی وەرزشی خۆتان ناشرین و بۆگەن مەكەن، ئەگەر تۆ ئامادە بی خیانەت لە تیپی بەرامبەر بكەیت، رۆژێك دادێ خیانەت لەگەڵ یانەكەی خۆشت دەكەی.
فرۆشتنی یاری و بەكەمتەرخەم و یاریكردن بە یاریزانی یەدەگ بەئەنقەست وەك مانگی چواردە دیارە، چونكە دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە، ئەوانەی یاری دەفرۆشن، خۆ فرۆشن، هچیان كەمتر نییە لەو سیاسەتمەدارانەی خاك و ولاتیان دەفرۆشن و تاهەتایە ناویان دەچێتە زبڵدانی مێژوو.
پێویستە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەر چاوێكی بكاتە دە چاو و ئەگەر بۆی دەركەوت یانەیەك یاری فرۆشتووە، هەموو ئەنجامەكانی بسڕێتەوە و یەك پلە دایبەزێنێت.
پێویستە ئەو یانانەی پێویستیان بە بردنەوە نییە، بەهەمان ڕوحیەتی یارییەكانی پێشوو یاری بكەن و كەمتەخەرم نەبن، بگرە زیاتر لە یارییەكانی ڕابردوو خۆیان ماندوو بكەن و براوە بن، بۆ ئەوەی ئەو گومانەی لە یانەكە دەكرا نەمێنێت و ببێتە شانازی بۆیان.
هەر یانەیەك چاوی لە فرۆشتنی یاری بێت و فرت و فێڵ بكات و چاڵ بۆ یانەیەكی تر لێبدات، دەبێ چاوەڕێی ئەەوە بكات رۆژێك دادێ یانەیەكی تر چاڵی بۆ هەڵدەكەنێ، ئەو یانانەی پێویستیان بە خاڵ و بردنەوە نیە، با ئەمە بێننە پێش چاوی خۆیان، ئێوە لە شوێنی ئەو یانانە بن كە پێویستیان بە خاڵە، لەهەمان كاتدا یانەیەكی تر یاری بە یانەیەكی تر بفرۆشێ، هەڵوێستی ئێوە چی دەبێت, كەواتە وەك پیاو مەردانە یاری بكەن و گوێ بە فرۆشتنی یاری و فرت و فیڵ مەكەنەوە.