دامه‌زرێنه‌ی فه‌یسبووك له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته هه‌ڵوێستی نه‌خوازراو
K24 - هه‌ولێر:
مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك، رۆژی دووه‌می شایه‌تیدانه‌كه‌ی له به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو كرد، كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێكی لێژنه‌ی وزه و بازرگانی بانگهێشتكرابوو.
بانگهێشته‌كه‌ی كۆنگرێس بۆ زوكه‌ربێرگ، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته میدیاییانه دێت كه باس له دزه‌پێكردنی زانیاری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌كه‌ن، به‌بێ پرسی خاوه‌نه‌كانییان و دراونه‌ته كۆمپانیای كامبریج ئه‌نالیتیكیای به‌ریتانی، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆنالد تره‌مپ هه‌بووه.
سیناتۆر ئۆرین هاچ، پرسیارێكی له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی فه‌یسبووك كرد و گوتی: "فه‌یسبووك هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك به خۆڕایی پێشكه‌ش ده‌كات، كه‌وایه چۆن پارێزگاری له چالاكییه بازرگانییه‌كانتان ده‌كه‌ن؟"، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا، زوكه‌ربێرگ ده‌ڵێت: "سیناتۆر له رێگه‌ی رێكلامه‌كانه‌وه".
"حه‌زم له شۆكۆلاته‌یه" سیناتۆر بێل نیڵسۆن، به‌ر له‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی خۆی بكات گوتی: "من ئێستا له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانم له‌سه‌ر فه‌یسبووك باسم له‌وه كرد، حه‌زم له جۆرێكی تایبه‌تی شۆكۆلاته‌یه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، رێكلامێكی شۆكۆلاته‌م به‌رچاو كه‌وت، ئایا ئه‌وه شتێكی نامۆ نییه؟".
هه‌روه‌ها گاریی بیتێرز، سیناتۆر ده‌ڵێت: "فه‌یسبووك گوێ له هه‌موو ئه‌و شتانه راده‌گرێت كه ئێمه ده‌یڵێین، به‌ر له چه‌ند رۆژێك كوڕه‌كه‌م له یه‌كێك له مۆڵه‌كان جلی كڕیبوو، كاتێك هاته‌وه و چووه سه‌ر فه‌یسبووك، رێكلامی تایبه‌تی به جلوبه‌رگی به‌رچاو كه‌وت به شێوه‌ی ئۆنلاین، ئه‌وه پیلانگێڕییه.. تكایه وه‌ڵامه‌كه‌ت به به‌ڵێ یان نه‌خێر بێت؟"، له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌دا مارك گوتی: "ئه‌وه‌ی من تێگه‌یشتم ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن ته‌نها رێككه‌وت بووه".
كاسی كاستۆر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش، گوتی: "ئێوه به دواداچوون بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت زانیاری له باره‌ی ئه‌وانه‌ش كۆده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌كاونتی فه‌یسبووكیان نییه، تكایه وه‌ڵامه‌كه‌ت به به‌ڵێ یان نه‌خێر بێت؟". له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌شدا، دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی فه‌یسبووك ده‌ڵێت: "ئه‌وان ته‌نها ئه‌و زانیارییانه وه‌رده‌گرن كه خه‌ڵك شه‌یری ده‌كات له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه".
له كاتی ئاماده‌بوونیشی، مارك زوكه‌ربێرگ دانی به‌وه دانا، كه نه‌یانتوانیوه رێگری له "هه‌واڵی ساخته، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، وتاری رق و كینه، بردنی زانیاری كه‌سی" بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "نه‌مانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی به‌فراوان پابه‌ندی به‌رپرسیارێتییه گه‌وره‌كه‌مان ببین، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی منه و داوای لێبوردن ده‌كه‌م".
له‌گه‌ڵ سه‌ختبوونی زیاتری پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگرێس، دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك به به‌رده‌وام یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی ده‌گوته‌وه، ئه‌ویش: "به ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌م ده‌ڵێم به‌دواداچوونی بكه‌ن".
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كانی واتس‌ئاپ، كه به‌رنامه‌یه‌كی چات و گفتوگۆیه و له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، مارك رایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامانه به ته‌واوه‌تی پارێزراون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن نامه‌كان ببینن.
ا. م