گرووپه‌كانی حه‌شد ده‌بنه قاچاغچی نه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
گروپه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر 21 بیره نه‌وتی ده‌وروبه‌ری دووزخورماتوو و ته‌واوی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گرتووه، نه‌وته‌كه به دینه‌مۆی ئاسایی ده‌رهێنانی ئاو ده‌ردێنن و تاڵانفرۆشی ده‌كه‌ن به ئێرانییه‌كان و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌نێردرێت.
میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق له گروپی مه‌زهه‌بی و چه‌كداره‌وه، بوونه‌ته گروپی مافیای ئابووری و سه‌رگه‌رمی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی قه‌ته‌ری، گروپه چه‌كداره شیعیه‌كان به دینه‌مۆی ئاسایی ئاو، سه‌رگه‌رمی ده‌رهێنانی نه‌وتن له بیره نه‌وته‌كانی پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله، به‌تایبه‌تی له‌و بیره نه‌وتانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری دوزخورماتوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، 21 بیری نه‌وتی به ته‌واوی له ده‌ست ئه‌و گروپه چه‌كدارییانه‌دان و به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شیان كردوون و نه‌وته‌كه‌یان ده‌ردێنن.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه رۆژانه له‌و بیره نه‌وتیانه، 10 تا 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنرێن و به شێوه‌ی نایاسایی ده‌فرۆشرێنه ئێران
هه‌ر به‌رمیلێك له‌و نه‌وته قاچاخه‌ش بوه 6 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێت به ژماره‌یه‌ك مافیا، له كاتێكدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌سه‌روی 72 دۆلاره‌وه‌یه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له‌و پڕۆسه‌یه‌دا سودمه‌ندی یه‌كه‌م، خودی ئێرانه چونكه قازانجی گه‌وره‌ی نه‌وته‌كه بۆ ئه‌وان و زیانمه‌ندی گه‌وره‌ش ده‌وڵه‌تی عێراقه، چونكه سامانه‌كه‌ی به شێوه‌ی نایاسایی و به قاچاغ ده‌رده‌هێنرێت و ره‌وانه‌ی بازاڕه ره‌شه‌كان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا دێت ده‌رهێنان و فرۆشتنی ئه‌و جۆره نه‌وته زیاتر ده‌بێت و گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی بیره نه‌وته‌كان رێككه‌وتوون.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌رهه‌م نه‌وتی كه‌ركوكیش كه رۆژانه زیاتره له 60 هه‌زار به‌رمیل و به تانكه‌ر ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت، كه‌س نازانێت داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت.
له راپۆرتی چه‌ند مانگی رابردووی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیشدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك نه‌كراوه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه مانه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه، په‌یوه‌سته به بوونی نه‌وت و به‌قاچاغبردن و فرۆشتنیه‌وه، به‌وه‌ش داهاتیان ده‌ستده‌كه‌وێت و به‌هێزتر ده‌بن.