تاران: ئه‌مريكا هه‌مان هێزى 7 ساڵ پێش ئێستاى نييه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌و بڕوايه‌دايه، نه سووريا ئه‌وه‌نده لاوازه به مووشه‌كى ئه‌مريكا بكه‌وێت و نه ئه‌مريكاش ئه‌و هێزه‌ى ماوه، كه حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێستا هه‌يبوو.
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى، راوێژكارى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رايگه‌ياند، "حه‌وت ساڵ پێش ئێستا ئه‌مريكا به هاوبه‌شى ده‌يان وڵاتى ديكه، شه‌ڕێكى سه‌ختيان دژى گه‌ل و حكومه‌تى سووريا به‌رپاكردووه".
گوتيشى: "ئه‌مڕۆ نه سووريا وه‌ك حه‌وت ساڵ پێش ئێستا لاوازه و نه ئه‌مريكاش هێزه‌كه‌ى ئه‌و كاته‌ى هه‌يه".
ئه‌م قسانه‌ى ويلايه‌تى له ميانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه هات، كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌نجاميدا.
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به سه‌ردانێكى ره‌سمى و بۆ به‌شداريكردن له كۆنگره‌يه‌كى ئيسلامى سه‌ردانى ديمه‌شقى كردووه.
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى له باره‌ى سوورياوه ئه‌وه‌شى گوتووه: "ئێستا خه‌ڵك و حكومه‌تى سووريا ئاماده‌يى زياتريان تێدايه و سوپاى سووريا ئه‌زموونێكى زۆرى سه‌باره‌ت به شه‌ڕ ده‌ستكه‌وتووه".
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكاش گوتى: "له ده‌ستپێكى هه‌ڵبژاردنييه‌وه، لێدوانه‌كانى تره‌مپ مايه‌ى سه‌رسوڕمان بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جێى گاڵته‌جاڕين".
سه‌رچاوه: ئاژانسى ميهر
ئ.ر