به‌رپرسێكى باڵاى يه‌كێتيى ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی(1)ی رێكخستنی سلێمانی، له‌تيف شێخ عومه‌ر ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، لەتیف شێخ عومەر، رايگه‌ياند، له رۆژى (26ى ئازار/ مارسى 2018)ـه‌وه، نامەی دەستلەکارکێشانەوەم رادەستی مەکتەبی سیاسی کردووە.
گوتيشى: "ئەگەر نامەکە قبوڵ بکرێت، یاخود نه‌كرێت، ئەوا؛ سوورە لەسەر بڕیارەکەی خۆى و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى".
لە بارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەشی لە پۆستی لێپرسراوى مەڵبەندی یەکێتيی لە سلێمانی، لەتیف شێخ عومەر، رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی پەیوەندی بە کێشەی سیاسی نییە.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد، "دوای چوار ساڵ مانەوەی لە پۆستەکەی دەیەوێت دەرفەت بە کەسێکیدیکە بدات کە ئەو پۆستە وەربگرێت".
ئ.ر
