بۆفۆن هه‌ڕه‌شه‌ی سزایه‌كی قورسی له‌سه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیتا ئاشكرای كردووه كه بۆفۆن به‌هۆی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی له یاری نێوان ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس له چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامی داوه ره‌نگه له خولی نێوخۆی ئیتاڵیا سڕی بكات؟
بۆفۆن له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له دوایین خوله‌كه‌كانی كاتی زیادكراو به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه كه بۆفۆن به‌هۆی ئه‌و ره‌فتار و لێدوانانه‌ی له دژی مایكل ئۆلیڤه‌ری ناوبژیوانی ئینگلیزی كردوویه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادنی كه‌وتۆته سه‌ر.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه‌یه له‌و راپۆرته‌ی كه مایل ئۆلیڤه‌ری ناوبژیوانی یاری نێوان ریال و یوڤی پێشكه‌شی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپای كردووه كه تێیدا به ڕوونی ئاماژه‌ی به قسه و هه‌ڵسه‌وكه‌وت و ناوی جیانلویجی بوفۆن كردووه.
بۆفۆن دوای لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی نێوان یوڤی و ریال زۆر به توندی به‌ره‌نگاری ناوبژیوان بووه‌وه و له دوای یارییه‌كه‌ش به میدیاكانی راگه‌یاند كه ناوبژیوانی یارییه‌كه كه‌سایه‌تی لاوازبووه و شایسته‌ی ئه‌وه‌بووه له نێو یاریگه چه‌پس بخوات و سه‌یری یارییه‌كه بكات نه‌ك یارییه‌كه به‌ڕێوه ببات.