ئه‌سه‌د به ژێرده‌ریایی و فڕۆكه‌هه‌ڵگره زه‌به‌لاحه‌كان گه‌مارۆ ده‌درێ
K24 - هه‌ولێر:
جۆره‌ها كه‌رتی سه‌ربازی جیاواز و چه‌كی ئه‌مریكی و فه‌ڕه‌نسی و بریتانی له گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كارهێنراوه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ژماره‌یه‌ك پێگه و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی رژێمی ئه‌سدیان پێكرده ئامانج.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: "100 تا 120 مووشه‌ك ئاراسته‌ی پێگه و جبه‌خانه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سووریا كراوون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان رۆڵیان له په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی هه‌یه و ئه‌سه‌د زوو زوو دژی خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاریان ده‌هێنێت".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ژماره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌كارهێنراوون، دوو هێنده‌ی ژماره‌ی مووشه‌كه‌كانه‌ی ساڵی رابردوو بووه كه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شعیرات كرا، كاتێك به‌شار ئه‌سه‌د كیمیایی له خان شێخون به‌كارهێنابوو.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌ی جۆری B-1ـی ئه‌مریكی له ھێرشه 50 خوله‌كییه‌كه‌دا به‌شدارییكردووه.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاژانسی رۆیته‌رزی گوتووه: "ئه‌مریكا مووشه‌كی كرۆزی جۆری تۆماهۆكی له ھێرشه‌كه‌دا به‌كارهێناوه".
له‌پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 ئه‌مریكا هێرشی كرده‌سه‌ر رژێمی ئه‌وكاتی سه‌ددام حسێن، گه‌وره‌ترین جووڵه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ دوورپێچكردنی سووریا له چه‌ند رۆژی رابردوودا بینرا، چونكه 12 كه‌شتی جه‌نگی گه‌وره و كه‌رتی سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ر به‌ئاراسته‌ی سووریا هاتن.
فرۆكه‌هه‌ڵگری زه‌به‌لاح كه به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كه‌ن وه‌ك "ی‌و ئێس ئێس تروومان" كه ده‌توانێت 90 فرۆكه له‌سه‌ر پشتی هه‌ڵبگرێت، له‌گه‌ڵ 5 تێكشكێنه‌ر به‌شداری ئه‌و جووڵه مه‌زنه‌یان كردووه‌و له نزیك ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له‌نگه‌ریان گرتووه. هه‌روه‌ها چوار تێكشكێنه‌ری دیكه كه "دۆناڵد كووك" یه‌كێك بووه له‌وان و "پۆرته‌ر و كارنی و لابۆن" بوون، له‌گه‌ڵ دوو ژێر ده‌ریایی كه به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كه‌ن به‌ناوه‌كانی "جۆرجیا" و جۆن وارنه‌ر" كه‌تبوونه مه‌له.
فه‌ڕه‌نسا و بریتانیاش به‌شێكی كاریگه‌ری ئه‌و گه‌له‌كۆمه گه‌وره سه‌ربازییه بوون و 4 فڕۆكه‌ی جۆری تۆڕنادۆ جی ئاڕ 4ـی سه‌ر به چه‌كی ئاسمانی شاهانه به‌شدارییان كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا ده‌ڵێت: "مووشه‌كی "ستۆرم شاد‌و" له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه ئاراسته‌ی سووریا كراوه و له بنكه‌یه‌كی كۆنی سه‌ربازی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه 24 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری حمسه‌وه.
Tir d’un missile de croisière naval depuis une de nos frégates multimissions cette nuit en Méditerranée. Objectif : un site de production d’armes chimiques du régime syrien. pic.twitter.com/A4hO0EtkvQ
— Florence Parly (@florence_parly) ١٤ أبريل، ٢٠١٨
سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نساش ڤیدیۆیه‌كی به‌شداریكردنی هێزه‌كانیانی له تویته‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێن: "ئه‌وه فڕۆكه‌كانی جۆری رافاڵه و بۆ به‌شداریكردن له بۆمبابارانكردنی پێگه و دامه‌زراوه كیمیاییه‌كانی رژێمی سووریا ده‌چنه ئاسمان".
به‌ڵام ئیلیزێ روونی نه‌كردو‌وه‌ته‌وه، ئایا ئه‌و فڕۆكانه له فڕۆكه‌هه‌ڵگرێكی ناو ده‌ریاوه هه‌ستاوون یان له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر زه‌وی. جگه له‌وه‌یش شوێنی هه‌ستانی فڕۆكه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه‌و هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌یان رانه‌گه‌یاندووه".
ڤیدیۆكه پاش ده‌ركردنی فه‌رمانی به‌شداریكردن له پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی دژی ئه‌سه‌د، له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بڵاوكرایه‌وه كه هاوشانی ئه‌مریكا و بریتانیا تۆڵه‌ی وه‌شاندنی چه‌كی كیمیاییان له ئه‌سه‌د كرده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یڵێن.