مه‌لا به‌ختیار: رێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان داده‌به‌زێت
K24 - ھەولێر
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق بەھۆی قەیرانی دارایی و بێ متمانەی رێژەی دەنگەكانیان دادەبەزێت.
مه‌لا به‌ختیار، بە ده‌نگی ئه‌مریكای راگەیاندووە: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وای ده‌بینین به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بێ متمانه‌یی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئەو ھێزانەی كە پێشتر به‌شداریان لە هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه رێژه‌یه‌ك له‌ده‌نگه‌كانیان داده‌به‌زێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه تازه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك كورسیش بهێنن براوه‌ن بۆ خۆیان".
سەبارەت بە دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان كە دەگوترێت یەكێك لە ھۆكارەكان یەكێتی بووە، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌رگیز له‌هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا نه له‌ناو په‌رله‌مان نه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان نه‌بووین".
لەبارەی رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر و تۆمەتباربوونی ژمارەیەك بەرپرسی یەكێتی بە رادەستكردنی كەركووك مه‌لا به‌ختیار دەڵێت: "بێگومان بابه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر له‌كۆنگره دێته پێشه‌وه، ئێمه داوای لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان و دادگای كوردستان كردووه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئێمه ساغ بێته‌وه بێگومان ئێمه لایه‌نگری سزادانیانین. ئاراسی شێخ جه‌نگی، ته‌نها له‌سكرتاریه‌تی مام جه‌لال كاری كردووه، مه‌كته‌بی سیاسی هیچ ئه‌ركێكی پێ نه‌سپاردووه له كێشه‌كانی كه‌ركووك یاخود له‌پاش و پێشی كه‌ركووك، راستە له سكرتاریه‌تی مام جه‌لال پیاوێكی ماندوو بوو، به‌ڵام له دوای مردنی مام جه‌لال، مه‌كته‌بی سیاسی هیچ ئه‌ركێكی پێ نه‌سپاردووه، واته هیچ پۆستێكی فه‌رمی سیاسی و سه‌ربازی له‌ناو یه‌كێتی نییه، بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی و یه‌كێتی هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكی هه‌ڵناگرن. ئه‌گه‌ر دوای لێكۆڵینه‌وه بە به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر سه‌لمێنرا ئه‌وا ئێمه لایه‌نگری سزادانیانین نه‌ك هه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش بێت".
ھ.م