حكوومه‌تی هه‌رێم شایسته داراییه‌كانی DNOى نه‌رویجی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای DNOى نه‌رویجی، كه له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ كارده‌كات، بڕی 56.44 ملیۆن دۆلاری وه‌ك شایسته‌ی دارایی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت.
كۆمپانیای DNO له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18ی نیسان/ ئه‌پریلی 2018، كۆمپانیاكه‌ی بڕی 56.44 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، كه له بڕی ده‌رهێنانی نه‌وت له مانگی كانوونی دووه‌م/ فێبرایه‌ی 2018 بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆمپانیاكه ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی كه كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی توركییه، دابه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، بڕی 5.24 ملیۆن دۆلاریشی وه‌كو قازانجی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ وه‌رگرتووه، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی مانگی ئابی ساڵی رابردوو، بڕی 3 % قازانجه‌كان بۆ كۆمپانیاكه ده‌بێت.
كۆمپانیای DNO, كۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وتییه و له هه‌ردوو كێڵگه نه‌وتییه‌كانی تاوكێ و پێشابوور له زاخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كات.
ا. م