ئێران مامه‌ڵه‌ى به دۆلار راگرت و روويكرده يۆرۆ
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئێران له په‌يامێكيدا بۆ هه‌موو لايه‌نه ره‌سمييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى داوايكردووه، له برى دۆلار، له‌مه‌ولا پشت به يۆرۆ ببه‌ستن و ته‌نانه‌ت له ئاماده‌كردنى راپۆرت و بڵاوكردنه‌وه‌ى ژماره و داتا داراييه‌كان يۆرۆ به‌كاربهێنن.
ئه‌م بڕياره‌ى حكومه‌تى ئێران دواى ئه‌وه دێت، تومه‌نى ئێرانى به‌رامبه‌ر به دۆلار رۆژ له دواى رۆژ به‌هاى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات.
دابه‌زينى به‌هاى تومه‌نى ئێرانى له به‌رامبه‌ر دۆلاردا له مێژوودا هاوشێوه‌ى تۆمار نه‌كراوه و نرخى دۆلارێكى ئه‌مريكايى گه‌يشته 4200 تومه‌ن.
كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ به‌رگرتن له داڕووخانى زياترى به‌هاى تومه‌ن ژماره‌يه‌ك رێككارى ئابوورى و دارايى له وڵاته‌كه‌يدا گرتووه‌ته به‌ر.