هاووڵاتییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له باڵه‌كایه‌تی له شاخ هه‌ڵدێرا
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ناوی (م. ر. ر) تەمەن 55 ساڵ، له رێگه‌ی قاچاخی شاخاوییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له شاخ هه‌ڵدێرا.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران بڵاویكرده‌وه، ئه‌و پیاوه، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و به رێگه‌ی چاقاخدا هاتووه، له یه‌كێك له شاخه‌كانی سه‌ر سنوور و دۆڵی ئالانه هه‌ڵدێراوه و ماوه‌ی 27 كاتژمێر بێ سه‌روشوێن بووه.
به گوێره‌ی راگهیاندراوهكهش، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی حاجی ئۆمه‌ران چوونه‌ته شوێنه‌كه و دوای دوو كاتژمێر له گه‌ڕان به شوێن ئه‌و پیاوه 55 ساڵییه، دۆزیویانه‌ته‌وه و به ئامبولانسی تیمی فریاكه‌وتن، گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، به‌هۆی ههڵدێرانهكهی، قاچێكی شكاوه و چاره‌سه‌ری پێویستیشی بۆ كراوه.
ا. م