دوای 17 ساڵ دیمه‌شق گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا، مه‌دالیای "جوقه‌ی شه‌ره‌ف"ـی فه‌ره‌نسی له پله‌ی خاچی گه‌وره بۆ پاریس گه‌ڕانده‌وه، كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سووریا بۆ پاریس له ساڵی 2001، جاك شیراك، سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به ئه‌سه‌د كردووه.
سووریا ئه‌و مه‌دالیایه‌ی له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیاوه له دیمه‌شق بۆ پاریس گه‌ڕاندۆته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی سووریاش دووپاتیكرده‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مه‌دالیاكه بۆ فه‌ره‌نسا، دوای به‌شداریكردنی پاریس له هێرشه سێقۆڵیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتۆن و له‌نده‌ن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی دیمه‌شق هاتووه، كه له 14ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدرا.
وه‌ك له هه‌ژماری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی سووریا له تۆڕی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیكرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د به هه‌ڵگرتنی مه‌دالیای وڵاتێك هه‌ست به شانازی ناكات كه پاشكۆیه‌تی بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا بكات، كه پشتگیری گروپه چه‌كداره‌كان له سووریا ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس له سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسای بڵاوكرده‌وه، كۆشكی ئێلیزێ ده‌ستی به رێككاره‌كانی بۆ كشاندنه‌وه‌ی مه‌دالیای "جوقه‌ی شه‌ره‌ف" له دیمه‌شق كردووه.
مه‌دالیای "جوقه‌ی شه‌ره‌ف" له‌سه‌رده‌می ناپلیۆن پۆناپارت له ساڵی 1802 له فه‌ره‌نسا ئاماده كراوه و، وه‌ك به‌رزترین خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن وڵاتی فه‌ره‌نساوه پێشكه‌ش به به‌رپرسانی جیهان ده‌كرێت.
H.B