توركيا يه‌ده‌گى زێڕى له ئه‌مريكا گواسته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بانكى ناوه‌نديى توركيا كۆى گشتيى زێڕى يه‌ده‌گ كراوى له ئه‌مريكا ده‌گوازێته‌وه.
بانكى ناوه‌نديى توركيا له 2017دا و له سه‌روبه‌ندى ئاڵۆزبوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌نقه‌ره و واشنتن بڕياريدابوو، كۆى يه‌ده‌گى زێڕى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌مريكا بكێشێته‌وه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا، بڵاويانكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره (28.7) ته‌ن زێڕى له ئه‌مريكا هه‌بووه. به‌شێكى كێشاوه‌ته‌وه بۆ توركيا و به‌شێكيشى له بانكه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ڵگرتووه، له‌وانه له به‌ريتانيا و سويسرا.
بانكى ناوه‌نديى توركيا هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى پرۆسه‌ى كێشانه‌وه‌ى ئه‌و زێڕه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، پرۆسه‌كه زۆر به نهێنى ئه‌نجامدراوه.
راپۆرتى دارايى ساڵى (2016)ى توركيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردبوو، ئه‌نقه‌ره (28) ته‌ن و (689) كيلۆگرام زێڕى له بانكه‌كانى ئه‌مريكا هه‌يه.
له راپۆرتى دارايى ساڵى (2017)دا هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ بوون و مانه‌وه‌ى ئه‌و زێڕه له ئه‌مريكا نه‌كراوه.
ئه‌و زێڕه‌ى توركيا له ئه‌مريكا هه‌ڵيگرتبوو، به‌شێكه له كۆى يه‌ده‌گى زێڕى توركيا كه بڕه‌كه‌ى له (2017)دا گه‌يشتبووه (565) ته‌ن.
توركيا يه‌كه‌م وڵات نييه، يه‌ده‌گى زێڕى خۆى له ئه‌مريكا بكێشێته‌وه. پێشتريش ئه‌ڵمانيا به‌شێكى يه‌ده‌گى زێڕى له ئه‌مريكا كێشابوويه‌وه و فه‌ره‌نساش ته‌واوى ئه‌و زێڕه‌ى له ئه‌مريكا هه‌ڵيگرتبوو، گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى، بڵاويكردووه‌ته‌وه، له (2013)دا ئه‌ڵمانيا نزيكه‌ى (300) ته‌ن و فه‌ره‌نسا (374) ته‌ن زێڕى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر