به ڤیدیۆ.. كۆنتی رۆژنامه‌نووسانی ناچار كرد له قاقای پێكه‌نین بده‌ن
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی به‌هۆی ئه‌ركه سه‌خته‌كه‌ی یانه‌كه‌ی له‌مدواییه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه و له‌پێناو گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ كه‌متر پێكه‌نیوه، به‌ڵام له پرێس كۆنفرانسی به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بێرنلی مێدیاكارانی هێنایه پێكه‌نین، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی قسه‌كردن هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پێوه كرد و ئه‌ویش به‌پێكه‌نینه‌وه داوای لێبوردنی كرد و مۆبایله‌كه‌ی داخست.
دواتر كۆنتی گوتی: داوای لێبوردن ده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیكردنه ناوه‌خته ئێوه‌م سه‌رقاڵ كرد.
پاشان رۆژنامه‌نووسێك به گاڵته‌وه به كۆنتی گوت ره‌نگه بۆ كڕینی شیری منداڵه‌كه‌تان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردبیت، كۆنتیش وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی بۆنا، زۆرجار ئه‌و كاره به شانازییه‌وه ده‌كه‌م.