ناوێرت: رێككەوتنی ھەولێر و واشنتن بەردەوامە

"ئەمریكا ئاگاداری ھێرشەكانی عێراقە بۆ سەر داعش لە سووریا"

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، واشنتن ئاگادار بووە له‌ هێرشى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق له‌ سووریا، ئاماژەی بەوەشدا رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ له‌ناوبردنی داعش و پارێزگاریكردن له‌ مووسڵ، به‌رده‌وامه‌.

ھێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەم دواییانه‌دا جۆن سولیڤان، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان كۆبووه‌وه، لە سەردانەكەدا سولیڤان چاوی به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت و له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕى داعش و پاراستنى مووسڵ، رێككه‌وتن كراوە".

ئەو لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە ھات، دوێنێ حكوومەتی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، فڕۆكەكانی ئێف16ی عێراق داعشیان لە دیوی سووریا بۆردومان كردووە.

ھ.م