ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت حزبوڵڵا چه‌ك بكات
K24 - هه‌ولێر:
دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان، پرۆژه یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه و تێیدا داوا ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی میكانیزمێكی دیاریكراو، چه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی دابماڵڕێت.
ئه‌و میكانیزمه‌ی دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگرێس، له پرۆژه یاسا پێنج به‌شییه‌كه دیارییانكردووه، كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه له تواناكانی حزبوڵڵا و هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و رێگه نایاساییانه‌ی بۆ كڕینی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌یانگرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها كۆتاییهێنان له به‌شداریپێكردنی ئه‌و هێزه له پاراستنی سنووره‌كانی لوبنان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌و وڵاته، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی چه‌كه‌كانییان لێ داماڵی.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "الحیاة"ی له‌نده‌نی، ئه‌و پرۆژه یاسایه پشتی به ستووه به بڕیاره یاساییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به پۆلێنكردنی حزبوڵڵا به رێكخراوێكی تیرۆریستی له ساڵی 1997، له‌گه‌ڵ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاوكاریكردنی دارایی رێكخراوه‌كه له ساڵی 2015 و پاڵپشتی بڕیاره‌كانی 1701، 1559 و 2373، كه باس له داماڵینی چه‌ك له میلیشیا لوبنانی و نا لوبنانییه‌كان ده‌كات.
پرۆژه یاساكه، داوا له هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، راپۆرتی خه‌مڵاندنی خۆی له باره‌ی حزبوڵڵاوه پێشكه‌ش بكات، تێیدا توانای سه‌ربازی و مووشه‌كییه‌كانی حزبوڵڵا بخاته‌ڕوو و سه‌ركه‌وتنی هێزی یونیفیل "هێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان" هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات، وه‌سفێكی وردی ئه‌و راڕه‌وانه بكات، كه حزبوڵڵا بۆ كڕینی و ده‌ستخستنی چه‌ك ده‌یانگریته‌به‌ر و ئه‌و لایه‌نانه ده‌ستنیشان بكات كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكاری حزبوڵڵا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و حزبه، له ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌كه، كه له پرۆژه یاساكه‌ی ئه‌و دوو كۆنگرێسمانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ته‌واوی رێكاره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، ئه‌گه‌ر هاتوو له كۆنگرێس په‌سه‌ند كرا.
هه‌ریه‌ك له سیناتۆران تۆم سیوزی له دیموكراته‌كان و ئاده‌م كینزینگز، له كۆمارییه‌كان كه به "تۆم كروز"ی كۆنگرێس ناوده‌برێت، پشتییان به‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌ستووه، كه ده‌یسه‌لمێنن حزبوڵڵا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی له لوبنان، سووریا و عێراق بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ا. م