ئه‌ردۆغان: ئه‌مريكا حه‌وت هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌كى ره‌وانه‌ى "باكوورى سووريا" كردووه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا به ناردنى چه‌ك بۆ "باكوورى سووريا" ببوه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (NTV)ى توركى، ئه‌ردۆغان گوتى: "ئه‌مريكا (5) هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌كى سووك و قورس و (2) هه‌زار بارهه‌ڵگرى ئاسمانى چه‌كى به پاساوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا كردووه".
گوتيشى: "ئه‌مريكا (20) بنكه‌ى سه‌ربازى له باكوورى سووريا دامه‌زراندووه".
سه‌رۆكى توركيا پرسيارى ئه‌وه‌شى كرد، "ئه‌و هه‌موو بنكه سه‌ربازييانه له دژى كێ".
سه‌باره‌ت به فراوانكردنى هێرشى سوپاى توركيا و رووكردنه شارى (منبج)، ئه‌ردۆغان گوتى: "چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ين، وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ده‌ستبه‌كار بێت بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ين".
له باره‌ى فه‌ره‌نساشه‌وه، گوتى: "هيوادارين فه‌ره‌نسا هه‌نگاوێك نه‌نێت، كه دواتر په‌نجه‌ى په‌شيمانى بۆ بگه‌زێت"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ وته‌كانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، كه رايگه‌ياندبوو، "وڵاته‌كه‌ى تاوتوێى ناردنى هێزى سه‌ربازيى بۆ منبج ده‌كات".
سه‌رۆكى توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌شيكرد، گوايه، "خه‌ڵكى منبج داوايان له توركيا كردووه به هانايانه‌وه بچێت و رزگاريان بكات له ده‌ستى تيرۆريستان" به گوته‌ى خۆى.
له به‌شێكى ديكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان داواى له ئه‌مريكا كرد، "به ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌كانيدا بچێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌يه‌وێت قه‌شه ئه‌مريكييه زيندانيكراوه‌كه له توركيا بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى".
ئه‌ردۆغان چاره‌نووسى ئه‌و قه‌شه ئه‌مريكييه زيندانيكراوه‌ى به‌سته‌وه به راده‌ستكردنه‌وه‌ى فه‌تحوڵڵا گوله‌نى نه‌يارى سياسى توركيا، كه رابه‌رايه‌تى ره‌وتێكى ئاينيى تايبه‌ت به په‌روه‌رده و كارى خێرخوازى ده‌كات و له ويلايه‌تى په‌نسلڤانيا نيشته‌جێيه.
ئ.ر