"تاڵانكردنی عەفرین نەوەستێندراوە"

چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن ماڵە كوردەكان تاڵان دەكەن

K24 - ھەولێر

دوای تێپەڕبوونی پێنج هەفتە بەسەر داگیرکردنی شاری عەفرین لەلایەن تورکیاوە، هێشتا دیاردەی دزی و تاڵانکردن لە شارەکە بەردەوامە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دزین و تاڵانکردنی ماڵە کوردەکانی عەفرین لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەردەوامە، ئەو چەكدارانە ئۆتۆمبێل و ئامێری کشتوکاڵی دەدزن.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشكردووە، کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە پیانوی پەیوەندی بە پەیەدە خێزانێکی کوردیان لە ناحیەی شەرا لە عەفرین دەرکردووە.

ئاشکراشی کردووە، کە دەیان گەنجی عەفرینی بە تۆمەتی شەڕکردن لە ریزەکانی یەپەگە لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە دەستگیرکراون و ئەشکەنجە دراون، دواتر بە پارە ئازاد کراون.

سوپای توركیا لە 20/1/2018، بە بەشداری چەكدارانی سوپای سووریای ئازادی پاڵپشتی كراو لەلایەن ئەنقەرە، ھێرشی كردە سەر عەفرین. دوای نزیكەی دوو مانگ ھێرشی ئاسمانی و زەمینی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، رۆژی 18 ئازاری 2018، توركیا داگیركردنی شارەكەی راگەیاند.

ھ.م