ئه‌سه‌د خۆی بۆ ھێرشێكی نوێ ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هێلیكۆپته‌ره‌كانی سوپای سووریا له رێگه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی بڵاوكراوه‌وه داوا له خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كانی باكووری حمس و باشووری حه‌ما ده‌كه‌ن له ناوچه و پێگه‌كانی چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كان دووركه‌ونه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی سووریا له قۆناغی ئاماده‌كاری و سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی فراواندان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه.
راگه‌یاندنی جه‌نگی سووریا ده‌ڵێت "له بڵاوكراوه‌كاندا سوپای سووریا داوا له خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن به ئاراسته‌ی به‌ربه‌سته‌كانی سوپای سووریا بێن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان بپارێزن. سوپا هاوكاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كان جێده‌هێڵن و خۆراك و كه‌لوپه‌لی پزیشكیان بۆ هاوكاریكردنیان ئاماده كردووه".
ژماره‌یه‌كی زۆر گرووپی چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆن كۆنترۆڵی گونده‌واری حمس و حه‌مایان كردووه‌و دیارترینیان "ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام" به‌ره‌ی نوسره‌ی جارانه.
پێده‌چێت سوپای سووریا له ناوچه‌ی سلمییه له گونده‌واری حه‌مای باشووره‌وه ده‌ست به هێرشكردن بكه‌ن، پێش چه‌ند رۆژێكیش له‌و ناوچه‌یه ده‌ست به جووڵه كرا، به‌ڵام له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه به‌هۆی ئاگربه‌ستێكی 4 رۆژی بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند بابه‌تێكی نادیار شه‌ڕ راوه‌ستا بوو. حكومه‌تی سووریاش ده‌ڵێت: "له رۆژی شه‌ممه‌وه چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ئاگربه‌سته‌كه‌یان شكاندووه‌و ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌هێز و فراوانییه‌وه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".