ئەڵمانیا سەنتەرێك بۆ گەڕاندنەوەی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى کۆچبەران لە هەولێر دەکاتەوە
K24 - ھەولێر
گێرد موله‌ر، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی باڵای ئەو وڵاتە لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا دوای گەیشتنی بۆ هەولێر لە رێورەسمێکدا سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگە کردەوە، کە ئامانج لە کردنەوەی سەنتەرەکە، هەنگاوێکە بۆ هاوكاريكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هەرێمی کوردستان.
گێرد موله‌ر، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه و كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره له هه‌ولێر ئه‌م دۆستایه‌تییه درێژه پێده‌دات. سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی دوای ریفراندۆم له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌ڵمانیا نیگه‌ران بوو و به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوانیشیان خۆشحاڵین، سه‌ره‌تای رووخان و شكستی داعش به قوربانیدانی ئێوه بوو له كوردستان، كه مه‌ترسی بوو له‌سه‌ر هه‌موو جیهان، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتی ئێوه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌ڵمانیا پێزانینی تایبه‌تی بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریایه هه‌یه كه ماوه‌ی پێنج ساڵ ئێوه باوه‌شتان بۆ كردوونه‌ته‌وه. ئه‌ڵمانیا به‌ڵێن ده‌دات به ئه‌ندازه‌ی تواناكانی خۆی وه‌كو ساڵانی رابردوو له پشتیوانییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م سه‌نته‌ره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ره‌فه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌و ئاوارانه و ئه‌وانه‌ی له ئه‌ڵمانیا ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
ھ.م