سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: عه‌بادی هه‌ڵه‌ی كرد باسی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد
K24- هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ده‌ڵێت: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵه‌ی كرد باسی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد.
ئه‌م قسانه‌ی به‌هائه‌دین له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 سه‌باره‌ت به هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، ده‌بووایه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان بكردایه‌وه، چونكه ئه‌وه مافێكی گه‌لی كورده و له ده‌ستووری عێراقیشدا هاتووه.
ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد، شه‌وی رابردووش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی شاری سلێمانی كردبوو.
H.B