وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، مايك پۆمپيۆ ده‌ستبه‌كار بوو و بڕياره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌ردانى سعووديه و ئه‌رده‌ن و ئيسرائيل بكات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، پۆمپيۆ سه‌ردانى هه‌ريه‌ك له سعووديه و ئه‌رده‌ن و ئيسرائيل ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، هێزه‌ر نوێرت رايگه‌ياند، هيچ وه‌زيرێكى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به‌و خێراييه گه‌شتى ديپلۆماسى ئه‌نجام نه‌داوه.
وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، مايك پۆمپيۆ ئه‌مڕۆ له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكاوه په‌سند كرا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كار بێت.
مايك پۆمپيۆ پێشتر به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا بووه و دواى دوورخستنه‌وه‌ى ريك تيلرسن له لايه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكاوه وه‌ك وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ده‌ستنيشانكرا.
دواى ئه‌وه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا وه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه په‌سند كرا، راسته‌وخۆ پۆمپيۆ رووى له برۆكسل كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى بكات.