ئه‌و ژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى ئه‌شكه‌نجه‌ى ئه‌بوغرێبى ده‌كرد ده‌كرێته به‌ڕێوبه‌رى سى ئاى ئه‌ى
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا (CIA)، رايگه‌ياند، جينا هاسپڵ، پاڵێوراوى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپه بۆ به‌ڕێوبه‌رى (CIA).
دوێنێ (CIA) له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هاوكات له‌گه‌ڵ سوێندخواردنى مايك پۆمپيۆ وه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (هاسپل) كه جێگرى به‌ڕێوبه‌ر بوو له سى ئاى ئه‌ى ئه‌ركه‌كانى به‌ڕێوبه‌رى پێشووى (CIA) گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
له وته‌ى ده‌ستبه‌كاربوونيدا، هاسپل داواى له كارمه‌ندانى ده‌زگاكه‌ى كردووه، هه‌موو هه‌وڵێكيان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ زانيارى پێويست بخه‌نه به‌رده‌م سياسييه‌كانى ئه‌مريكا و ئه‌مريكا به به‌هێزى بمێنێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، دامه‌زراوه‌ى پارێزراوه نيشتيمانييه‌كانى ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند، هاسپل راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى كرده‌وه‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤى له عێراق و تايله‌ند كردووه.
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، هاسپل خودى خۆى سه‌رپه‌رشتى ئه‌شكه‌نجه‌دانى 3 حاڵه‌تى كردووه به به‌كارهێنانى ئاو ئه‌و كاته‌ى سه‌رپه‌رشتى زيندانێكى نهێنى ئه‌مريكاى له تايله‌ند كردووه.
له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕێت له‌سه‌ر ده‌ستنيشانكردنى هاسپڵ، ئه‌وا؛ ناوبراو ده‌بێته يه‌كه‌م ئافره‌ت سه‌رۆكايه‌تى دامه‌زراوه‌ى (CIA) بكات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر