ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی كیم جۆنگ ئون له هه‌موو شتێك زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، پێی چووه‌ته كۆریای باشوور، به 12 پاسه‌وانی تایبه‌ت ده‌وره دراوه و به چوارده‌ورییه‌وه به پێ راده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی دیمه‌نی پاسه‌وانیكردنی سه‌ركرده‌كان شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هه‌ندێكجار ئۆتۆمبێلی پۆلیس، یاخود مۆتۆرسیكل ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور جیاوازه و مرۆڤ بوون.
ئه‌مڕۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له نێوان هه‌ر دوو به‌شه‌ی كۆریا واژۆكرا و هه‌ردوو سه‌رۆك موون جای ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور، رۆژه‌كه‌یان به مێژوویی وه‌سفكرد و داری ئاشتیشیان چاند.
ئه‌و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌یه دوای زیاتر له ده‌یه‌یه‌ك دێت و هه‌ردوولاش باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گرنگیدان به ئاشتی و سه‌قامگیری داوه.
ئه‌وه‌ی جیا له رێككه‌وتننامه ئاشتییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو به‌شی كۆریا سه‌رنجی میدیاكان و خه‌ڵكی راكێشاوه، ئه‌و 12 پاسه‌وانه‌ی چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كیمه، كه به‌پێ به چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا په‌رتبوونه و له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆن.
ا. م