كاردانه‌وه‌كانی دوای ماڵئاواییكردنی ئینیێستا
ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتن و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای 22 ساڵ به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه وادده‌ی رۆیشتنی له یانه‌كه دیاری كرد و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌ندازیاره‌كه‌ی بلاوگرانا ماڵئاوایی له‌هانده‌ران ده‌كات.
دوای ئه‌م بڕیاره هاوڕێ و هه‌وادارانی له هه‌موو جیهان ستایشی ئینێستایان كرد، زیدانی راهینه‌ری ریال مه‌درید له‌كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به‌م بریاره‌ی ئینێسیتا گوتی، ئێمه هاورێی نه‌بوین: به‌ڵام چه‌ند جارێك به‌یه‌كه‌وه یاریمانكردبوو، ئه‌و ته‌نیا بۆ بارسا گرنگ نیه ئه‌و بۆ هه‌موو تۆپی پێی جیهان گرنگه، زۆر پێی سارسامم.
لیۆنێل مێسی ئه‌رجێنتینی و هاورێی ئینێستا له بارسا، له ئینستاگرامه‌وه سوپاسی كرده‌وه‌و نووسیوویه‌تی: سوپاس بۆ ئه‌و تام و چێژه‌ی به‌تۆپی پێ و ئێمه‌ت به‌خشی، شه‌رفمه‌ندم چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ل تۆ یاریمكرد، تامه‌زرۆی یاریكردنی تۆم.
نێیمار داسیلڤای به‌رازیلی و یاریزانی پێشووی بارسا ، له دوای بریاری وازهینانی ئینیێستا له بارسێلۆنا، سوپاسی كرد و گوتی: به‌شێكی گرنگی ژیانم یاری كردن له‌گه‌ڵ تۆبوو، من منداڵبووم سه‌رسامی تۆ بووم ئاواته‌خوازی یاریكردن بووم له‌گه‌ڵت، هه‌وادارانی تۆپی پێ هه‌موو سوپاسگوزاری تۆن.
لویس سوارێزییش له‌سه‌ر رۆیشتنه‌كه‌ی ئینیێستا ده‌ڵێ: تۆهه‌مواننت كۆده‌كرده‌وه، تۆباشترین كاپتنبوو، ئێستا له هه‌موو كات زیاتر تامه‌زرۆی یاریكردنم له‌گه‌ڵت، هاورێم تۆهه‌موو كات پێشه‌نگی.
ریكاردۆ كاكای به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی پێشووتری ریال مه‌درید نوسیویه‌تی: من یه‌كێك بووم له‌ركابه‌ریه‌كانت له‌یاریگادا، به‌ڵام چێژم له‌یاریكردنت ده‌بینی، من به‌راستی هه‌واداری تۆبوبوم ئینێستا.
ماریۆ گۆتزه‌ی ئه‌لمانیش هه‌ستی خۆی بۆ ئینێستا ئاشكرا كرد و گوتی: نموونه‌ی به‌رزی من تۆی ئه‌فسانه ئینێستا.
كۆتینهۆی به‌رازیلیش ده‌رباره‌ی ئینێستا بێده‌نگی شكاند، ده‌ڵێت: شانازیت پێوه‌ده‌كه‌م كاپتن، من سه‌رسامی تۆم نه‌ك ته‌نیا وه‌ك یاریزان من سه‌رسامی كه‌سایه‌تیتم، سوپاس جادووگه‌ر
چاڤی هێرناندێزی هاوڕێی له‌مێژینه‌شی بۆ ئینێستا گووتی: هاوبه‌شم هاورێم، من له‌پاڵ تۆوه زۆرشت فێربووم، به‌راستی یاریكردن له‌گه‌ل تۆ گه‌وره‌ییه.
ریۆ فێردیناند، كاپتنی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد قسه‌ی خۆی له باره‌ی ماڵئاواییكردنی ئینیێستا هه‌بوو و ده‌ڵێت: گه‌نجه روحسوكه‌كه‌ی تۆپی پێ، بكووژه بێده‌نگه‌ی نێو یاریگه‌كان، وێنه كێشه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا تۆ ئه‌و كه‌سه بوویت له یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی من له گۆڕنا، به‌ڵام بۆ هه‌میشه تۆم هه‌ر خۆشده‌وێت.
ئینێستا 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ته‌مه‌نی 11 ساڵیه‌وه ده‌رگای كامپ نووی كرده‌وه، كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌م ده‌رگایه له‌دوای خۆی داده‌خاته‌وه و له دوایین پرێس كۆنفرانسی ماڵئاوایی دا ئینیێستا گوتی: پێموایه من له ئاستی بارسێلۆنادا نه‌ماوم، بۆیه ده‌بێت بڕۆم، هه‌ست ده‌كه‌م یاریزانی زۆرباشتر له من هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی من یاری بكات.