"سه‌رۆكی بارسێلۆنا ده‌رگای رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی به‌ڕووی ئومتیتی دا كرده‌وه"
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راشكاوانه رایگه‌یاند كه ناتوانن داواكارییه داراییه‌كانی ئومتیتی جێبه‌جێ بكه‌ین، ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌ین بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت و پێویستمان پێیه‌تی، به مه‌رجێك خۆی مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت به‌و مووچه‌یه رازی بێت كه له بارسا وه‌ری ده‌گرێت.
ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 24 ساڵ زیادكردنی مووچه‌ی ساڵانه‌ی كردۆته مه‌رجی مانه‌وه‌ی له بارسێلۆنا.
ئۆمتیتی ده‌یه‌وێت مووچه‌كه‌ی له 2 ملیۆن پاوه‌ند بۆ 7 ملیۆن زیاد بكه‌ن و سه‌رۆكی بارسێلۆناش ئه‌و داواكارییه‌ی به‌رگریكاره فره‌نساییه‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه.
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ئۆمتیتی یاریزانێكی گرینگه بۆ ئێمه و هانده‌رانیش زۆر خۆشیان ده‌وێت، به‌ڵام ئێمه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی سنووردارین و سیسته‌مێكیشمان بۆ مووچه هه‌یه و ناتوانین به خواستی یاریزانه‌كان زیادی بكه‌ین.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه ئه‌و داواكارییانه‌ی ئۆمتیتی به زیاده‌وه جێبه‌جێ بكات.
ئۆمتیتی له هاوینی 2016 به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا روویكرده بارسێلۆنا و ئێستا ئه‌و یاریزانه له بورسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان نرخی 60 ملیۆن یۆرۆیه.
ئۆكتیتی له ماوه‌ی ئه‌م 2 وه‌رزه له‌گه‌ڵ بارسا به‌شداری له 81 یاری كردووه و 2 گۆڵیشی تۆمار كردووه.