"ناسنامه‌ی راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاشكرا بوو"
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئیاڵیا ئاشكرایان كردووه كه رۆبێرتۆ مانسینی راهێنه‌ری یانه‌ی زینتی رووسیا ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا.
پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆبێرتۆ مانسینی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا به ته‌واوه‌تی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن و پێش 20ـی ئه‌م مانگه به فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی ئیتاڵیا ده‌ناسێندرێت.
رۆبێرتۆ مانسینی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ك یاریزان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا یاری كردووه و دواتر ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی فیۆرێنتینا، لازیۆ، ئینته‌ر میلان و گه‌ڵاته‌سه‌رای تاقی كردۆته‌وه.