له عه‌فرين داواى ئاشكراكردنى چاره‌نووسى رۆژنامه‌نووسێكى كورد ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووسى كورد، (ئه‌حمه‌د شه‌فيع) ماوه‌ى دوو هه‌فته‌يه چاره‌نووسى نه‌زانراوه و هه‌ريه‌ك له سوپاى توركيا و ميليشياكانى "سوپاى ئازادى سووريا" ره‌تيده‌كه‌نه‌وه "هيچ زانيارييه‌ك له باره‌يه‌وه ئاشكرا بكه‌ن".
(ئه‌حمه‌د شه‌فيع) له سه‌ره‌تاى په‌لامارى سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين له لايه‌ن كه‌تيبه‌ى (مه‌شعه‌ل ته‌مۆ)وه ياوه‌رى ده‌كرا و له پاڵ ئه‌واندا له رێى لايڤى فه‌يسبووكه‌وه زانيارى ده‌گواسته‌وه.
كه‌تيبه‌ى (مه‌شعه‌ل ته‌مۆ) گرووپێكى چه‌كدارى كوردى ناو "سوپاى ئازادى سووريان" و هاوپه‌يمانى توركيان.
سه‌رچاوه نزيكه‌كان له (ئه‌حمه‌د شه‌فيع) باس له‌وه ده‌كه‌ن، ناوبراو له لايه‌ن كه‌تيبه‌ى مه‌شعه‌ل ته‌مۆ خراوه‌ته ژێر مانه‌وه‌ى زۆره‌ملێوه و ئه‌و زانياريانه‌ى له فه‌يسبووكيش گواستوونيه‌ته‌وه، به فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى كه‌تيبه‌كه (ئه‌بو مريه‌م حه‌سكاوى) بوونه.
سايتى (منبج الحدث)، كه بايه‌خ به هه‌واڵ و چالاكييه‌كانى سووريا ده‌دات، بڵاويكردووه‌ته‌وه، چالاكان و دۆست و هاوپيشه‌كانى (ئه‌حمه‌د شه‌فيع) به‌رپرسيارێتى چاره‌نووسى (ئه‌حمه‌د) ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى سوپاى توركيا و ميليشياكانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا".
(ئه‌حمه‌د شه‌فيع بيلال)، رۆژنامه‌نووسێكى سه‌ربه‌خۆ بووه و بۆ ئاژانسى (فرانس پرێس) و ئاژانسى (راپتلى) رووسيا كاريكردووه.
پێشتر له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرينه‌وه ده‌ستگيركراوه و له ئێستاشدا له لايه‌ن سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه چاره‌نووسى نادياره.
ئ.ر