به وێنه.. هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له مبنج ببینه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا، وێنه‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسایان به ئاڵای ئه‌و وڵاته‌وه هاوشانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاری منبجی باكووری سووریا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، رۆژنامه‌ی "حوریه‌ت"ی توركی وێنه‌ی ئه‌و هێزه فه‌ره‌نسییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌و، كه ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانییان به ئاڵای فه‌ره‌نساوه له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له منبج جێگیر بوونه.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سوورییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی سه‌ربازانی فه‌ره‌نسا كه له‌ناوچه‌كه جێگیركراون، 50 سه‌ربازن.
پێشتریش شه‌رڤان ده‌روێش، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج، كه سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)یه رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له منبج درووست ده‌كه‌ن.
ده‌روێش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، بنكه سه‌ربازییه نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر هێلی باكووری منبج ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه چاودێری زه‌مینی و ئاسمانی ناوچه‌كه بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له سووریا ئاشكرا كرد، فه‌ره‌نسا بڕیاریدا هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سووریا بكات.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی به‌رگری، پێناچێت ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی خۆی له‌و وڵاته بكشێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی رێككه‌وتنێكی ئاشتی واژۆ ده‌كرێت.
ا. م