به‌رپرسێكی داعش باسی دوا دیداری خۆی و به‌غدادی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، دانپێدانانی تۆمه‌تبارێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش كه له‌م دواییانه‌دا له توركیا ده‌ستگیركرا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/5/2018 بڵاوكردووه‌ته‌وه.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند: "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی دانپێدانانی تۆمه‌تبارێكی سه‌ر به داعشی وه‌رگرتووه و باسی دیداره نهێنییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كردووه".
به‌یره‌قدار گوتوویه‌تی: "تۆمه‌تباره‌كه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه دواجار ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعشی بینیوه، مانگی ته‌مووزی ساڵی 2017 بووه. ئه‌و كاته‌ی دیداری له‌گه‌ڵ "خه‌لیفه‌كه‌ی داعش" هه‌بووه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی گشتی سه‌رپه‌رشتیكردنی داعش بووه كه دوای دابه‌شبوونی بۆ پێنج ئه‌ماره‌تی عێراق و شام و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا و كه‌نداو داعش ئه‌و ناوه‌ی لێنابوو".
گوته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌ڵێت: "ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و توركیا ده‌ستگیركراوه‌و راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كراوه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌یره‌قدار، تۆمه‌تباره‌كه گوتوویه‌تی: "خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرام له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و یه‌كێك بووم له زیندانییه‌كانی گرتووخانه‌ی بووكا و چه‌ندین پۆستم له‌ناو رێكخراوی داعش هه‌بووه".