كڵۆپ قسه‌ی كۆتایی خۆی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید كرد
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول به ئه‌نجامی چوون و هاتن شكستی به رۆما هێنا و بلیتی فایناڵی چامپیۆنزلیگی بڕی، له كاتێكدا گورگه‌كانی رۆما زۆر نزیك بوون له‌وه‌ی هه‌مان ریمۆنتادی بارسێلۆنا به‌سه‌ر لیڤه‌رپوولیش دووباره بكه‌نه‌وه.
یورگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر رۆما به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه.
"ئێمە بەم شێواز‌و یاریی كردنە نەناسراوین، بەڵام ناچاربووین بۆ پارێزگاریكردن به‌مجۆره یاری بكه‌ین، ئێمە شایانی بردنەوەو سەركەوتن بووین بۆ یاریی كۆتایی، ئەوانیش یاریێێكی باشیان كرد‌و شایانی ئەوەبوون تاوەكوو ئەم قۆناخە بێن، بەڵام بەراستی كاتی زیادكرا بۆ ئێمە زۆر شێتانە بوو، ئێمە بەئەنجامی (7 ـ 6) سەركەوتن ئەم ئەنجامە شێتانەیە، بەڵام ئەوەتان بیر بێ ئێمە لە پاڵاوتنەكانەوە سەركەوتین بۆ چامپیۆنزلیگ و ئێستاش لەیاریی كۆتایین، زۆر دڵخۆشم بەیاریزانەكانم بە تیپەكەم بە ھاندەرانی یانەكەم، ئێمە ئامادەین بۆ فایناڵ، ئەوان ریال مەدریدن ھەرچی لەسەریان بگوترێ راستە، 80%ـی یاریزانەكانی ئەوان 4 جار فایناڵیان بینووە، ئەزموونی ئەوان بەراورد بەئێمە زۆر زیاترە، بەڵام ھەرچییەك بێ ئێمە ئامادەین بۆ رووبەروو بوونەوەیان."