جەعفەر شێخ مستەفا وه‌ڵامی مه‌حمود ره‌زا ده‌داته‌وه
K24 - سلێمانی:
جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزی پێشمەرگە، له وه‌ڵامی مه‌حمود ره‌زا, كانديدى گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت ئەو کەسانەی تۆمەت بۆ هێزی پێشمەرگە هەڵدەبەستن خۆیان هیچ پێگەیەکیان لە کۆمەڵگا نییە و دەیانەوێت لە رێگەی قسەی نەشیاو خەڵک باسیان بکات.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه له باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان گووتی: "بۆشایی ئه‌منی له ناوچه كوردستانییه‌كان درووستبووه".
لەبارەی ژمارەی کورسیییه‌كانی یه‌كێتی له هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، جەعفەر شێخ مستەفا، رایگەیاند پێشبینی کەمکردنەوەی ژمارەیەک کورسی یەکێتی کرد.
پێشتر مه‌حمود ره‌زا، كاندیدی گۆڕان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، پێشمه‌رگه عه‌ره‌بی ئه‌نفال كردووه و ئه‌م قسه‌یه‌ش هه‌ڵوێستی توندی به دوای خۆیدا هێنا و به توندی وه‌ڵامیان دایه‌وه.
ا. م