به ڤيديۆ.. ئاڵاى كوردستان له عه‌فرين به‌رز ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى داگيركارى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين، له گردبوونه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌ريدا، ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى كورد، ئاڵاى كوردستانيان له عه‌فرين به‌رز كرده‌وه.
به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵايه له كاتێكدا بوو، كه لايه‌نگرانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ئاڵاكانى "سوپاى ئازادى سووريا" و توركيايان به‌رز كردبوويه‌وه.
سوپاى توركيا به ياوه‌رى ده‌يان گرووپى ميليشياى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" له رۆژى (20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018) هێرشى ئاسمانى و زه‌مينيان بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكرد و دواى (58) رۆژ له به‌رگرى شاره‌كه، رۆژى (19ى ئازار/ مارسى 2018)، توانيان شاره‌كه داگير بكه‌ن.
جێى ئاماژه‌يه له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتى خۆبه‌ڕێوبه‌رى رێگه نه‌ده‌درا هاووڵاتيانى كورد له عه‌فرين ئاڵاى كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه.