ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی "ترومانه‌وه" چه‌ند مووشه‌كێكی دیكه‌ی ئاراسته‌ی سووریا كرد
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه‌شتیگه‌له‌كه‌ی به سه‌ركردایه‌تی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "هاری تورمان"، هێرشێكی مووشه‌كی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی رێكخراوی داعش له ناو خاكی سووریا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، گورزه مووشه‌كییه‌كه رۆژی هه‌ینی رابردوو، له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌نجام دراوه.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌ین بلاك، فه‌رمانده‌ی كه‌شتیگه‌له‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نیشانده‌ری هێز و توانا و خۆگونجانی كه‌شتیگه‌ل و كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه‌یه".
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، كه‌شتیگه‌له‌كه، له كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جۆری "نیمیتز" به ناوی "هاری ترومان"، له‌گه‌ڵ كه‌شتی جه‌نگی "نۆرماندی" و 4 كه‌شتی دیكه‌ی بچووكی جه‌نگی كه مووشه‌ك ئاراسته ده‌كه‌ن پێكدێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌شتی دیكه، كه هاوكاری لۆجیستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌شتیگه‌له رۆژی 19ی نیسان/ ئه‌پریلی رابردوو گه‌یشته ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، دوای 5 رۆژیش له گه‌یشتنیان، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا هێرشێكی مووشه‌كییان بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریا ئه‌نجامدا.
هۆكاری وه‌شاندنی گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ش، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بوو له‌لایه‌ن رژێمی سووریا له هێرشێكدا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق له 7ی نیسانی رابردوو.
ا. م