كۆمپانیایەك 6 ھەزار سەگ دادەمەزرێنێ
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای ئامازۆن، به ئامانجی باشتركردنی ژینگه‌ی كاركردنی كارمه‌نده‌كانی بریاریداوه شه‌ش هه‌زار سه‌گی دیكه‌ش دامه‌زرێنێت. سه‌گه‌كان له كۆمپانیاكه مێز و كورسی تایبه‌تی كاركردنیان هه‌یه و له كاتی نانخواردنیش گۆشتیان پێده‌درێت. جیا له‌وه‌ی له باره‌گای كۆمپانیاكه پاركی تایبه‌ت به سه‌گه‌كان دروستكراوه، تاوه‌كو له‌كاتی پشوودا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی دیكه یاری بكه‌ن. به گوێره‌یی ئاماره‌كانی ئه‌مریكاش هه‌ر كۆمپانیه‌ك سه‌گی تێدا بێت رێژه‌ی سه‌رپێچی كارمه‌نده‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
لە بارەگای سەرەكی كۆمپانیاكە پاركێكی تایبەت بۆ كاتی پشوودانی سەگەكان دروستكراوە، بۆ ئەوەی لەوكاتەدا بتوانن لەگەڵ كارمەندانی دیكەی كۆمپانیا یاری بكەن، لە كاتی ژەمیش گۆشتیان پێدەدرێت. كارمەندانی ئەو كۆمپانیایە ئاماژە بەوەدەكەن لەوكاتەی سەگ ھێنراونەتە كۆمپانیا تێكەڵی زیاتر لەنێوان كارمەندان دروستبووە و كارەكانیش باشتر بەڕێوەدەچن، كە ئەمەش بووەتە ھۆی زیاتربوونی قازانجی كۆمپانیاكە.
ھ.م