دێره‌لووك.. جۆره كوللـه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له كشتوكاڵ ده‌كات
K24 - دهۆك:
جۆره كوللـه‌یه‌ك رووی له چه‌ند گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی دێره‌لووك كردووه, به‌تایبه‌تی بناری چیای مه‌تین، جووتیاران ده‌ڵێن ئه‌و كوللـه‌یە زیان له مێو و باوی و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌دات.
هۆبه‌ی كشتوكاڵی دێره‌لووكیش داوا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی دهۆك و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كات, چاره‌سه‌رێكی به په‌له بدۆزنه‌وه و پێشنیازی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ش ده‌كات بۆ قه‌ڵاچۆكردنی كوللـه زیانبه‌خشه‌كه.