فیلمێکی کوردی لە رووسیا پلەی یەکەم بەدەست دەھێنێت
K24 - مۆسكۆ:
دوای بەشداریکردن و نمایش‌کردنی فیلمی شازدەی سێ, لە 20مین فێستیڤاڵی دیتێکتیڤی نێودەوڵەتی رووسیا, فیلمی شازدەی سێ کە بەرھەمی ئەکتەر و نووسەر "دانی دارین"ـە, پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
فێستیڤاڵه‌كه لە 23 تا 27ى نيسان به‌ڕێوه‌چوو, فیلمی شازدەی سێ, لە نێو فیلمە بەشدارەکانی فێستیڤاڵەکە، پلەی یەکەمی بە دەست ھێنا .
رۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه، بە نمایش‌کردنی فیلمی شازدەی سێ دەستی بە کارەکانی کرد و ئێوارەی ئەمڕۆ 27/4 لە مەراسیمێکدا لە شاری مۆسکۆ ئەنجام و خەڵاتەکان ئاشکرا کران و دانی دارین بەرھەمھێنەری فیلمی شازدەی سێ, خەڵاتی یەکەمی وەرگرت.