گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران نرخی نه‌وتی به‌رزتر كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌كاریگه‌ری قوڵبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر كردووه، نزیكه‌ی له سه‌دا دووی نرخه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه.
له نوێترین ئاڵوگۆڕی بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یتشووه‌ته 74 دۆلار و نه‌وه‌د سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مريكیش له 70 دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ئێران پشكی له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
نرخی نه‌وت له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته و ئه‌وه یه‌كه‌مجار له‌و ماوه‌یه‌دا به‌و شێوه‌یه به‌رزبێته‌وه.